١٩ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٠٠
Source: Mehrnews
عێراقچی: گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی لە قەفقاز قبووڵ ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تاران گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی لە ناوچەی قەفقاز قبووڵ ناکات، وتی: گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی بە واتای شوێن‌گۆڕکێی سنوورە ناسراوەکان و زیانگەیاندن بە سەروەری و تەواوەتی سەرزەوینی وڵاتانە.

 سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ ئەرمەنستان، وتی: پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەرمەنستان پەیوەندییەکی کۆنە و چەند لایەنەیە و دوو وڵات پەیوەندیی فەرهەنگی و مێژووییەکی زۆر تۆکمەیان پێکەوە هەیە و جگە لەوەش، بەرژەوەندیی گرینگی ژێئۆپۆلیتیکی و ئابووریمان پێکەوە هەیە.

عێراقچی هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ژێئۆپۆلیتیکیی وڵاتانی باکووری ئێران هوشداری دا و وتیشی: پرسێکی هەستیاری وەک پەیوەست‌کردنی نەخجەوان بە کۆماری ئازەربایجان، پرسێکی زۆر ستراتژیک و هەستیارە کە لە ساڵانی ڕابردوودا هاتۆتە گۆڕێ و بۆتە هۆی نیگەرانییەکی زۆر، هەم لە لایەن ئێمەوە و هەمیش لە لایەن وڵاتانی ناوچەوە، چونکە ئەگەری گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەی بەدواوەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی بریتییە لە گۆڕانی سنوورە ناسراوە نێودەولەتییەکان، شوێن‌گۆڕکێی سنوورەکان، زیانگەیشتن بە سەروەریی هەر کام لە وڵاتانی ناوچە و تەواوەتی سەرزەوینیی ناوچە و زیادی کرد: بۆ وێنە بەشێک لە ئەرمەنستان بەو مەبەستە، بە جۆرێک کەڵکی لێ وەربگیرێت کە ببێتە هۆی داگیرکاری، گۆڕان و لاوازبوونی سەروەرییەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا، جەختی کرد: ئێمە پێشتریش بەڕوونی وتوومانە و بە کردەوە نیشانمان داوە کە "گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی لە ناوچەدا قبووڵ ناکەین". ئەگەرچی لە ڕاگەیێندراویی ئاشتەوایی ئەیرەوان-باکۆدا هەر دوو لا ڕاشکاوانە جەختیان لە نەگۆڕانی سنوورەکان کردووە، بەڵام لە بابەتی پابەندبوونیان بەو بەڵێنە، ئێمە لە نزیکەوە چاودێرییان دەکەین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha